یه‌كه‌م: سایتی tvquran.com، یه‌كێكه له سایته هه‌ره باشه‌كانی تایبه‌ت به قورئانی پیرۆز و ده‌نگی 62 قورئانخوێنی به‌ناوبانگی تێدایه له‌وانه، (محمد صدیق المنشاوی-عبدالباسط عبدالصمد-ماهر المعقیلی-هانی الرفاعی-سعد الغامدی-سدیس- شریم-توفیق الصائغ-أحمد العجمی-مشاری العفاسی...)، بێجگه له‌وه‌ی كه 3 له قورئانخوێنه‌كان به‌شێوه‌ی (المصحف المجود)یش هه‌یانه. ئه‌مه‌و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری سایته‌كه وه‌كو:
-زیكر و دوعا و بانگ و ...تد.
-هه‌ر خوێندنێك ده‌توانرێت به ئاسانی به‌شێوه‌ی mp3 داونڵۆد بكرێت.
-ڤێرشنی ئینگلیزی هه‌یه.
ناونیشانی سایت: http://www.tvquran.com/
دووه‌م: سایتی (صید الفوائد)
سایتێكی ناسراوه و زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له بابه‌ت و كتێب و وتار و گۆشه‌ی تری هه‌مه‌ڕه‌نگ و به‌سوود له زۆربه‌ی بواره‌كانی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی..
ناونیشانی سایت: http://www.saaid.net/
سێیه‌م: سایتی (الكون)
تایبه‌ته به كه‌ون و بوونه‌وه‌ر، چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆر و به‌سوودی تێدایه له‌باره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر و هه‌ساره و ئه‌ستێره و مه‌جه‌ڕه‌كان. به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ورده‌وه، چه‌ندین لایه‌نی ئه‌م بواره‌ی تێدایه.
ناونیشانی سایت: http://www.alkoon.alnomrosi.net/
چواره‌م: سایتی (الاسلام)
سایتێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده له هه‌موو بواره‌كانی ئایینی وه‌ك: قورئان و ته‌فسیر و فه‌رمووده و چه‌ندین بابه‌تی تری جۆراوجۆره و به 7 زمانی زیندووی جیهانییه كه بریتین له زمانه‌كانی: (عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، توركی، مالیزی، ئه‌نده‌نووسی).
ناونیشانی سایت: http://al-islam.com/
پێنجه‌م: سایتی (دلیل الحاج و المعتمر)
ڕێبه‌ری حه‌ج و عومره‌یه و ئه‌م سایته به شێوه‌یه‌كی زۆر ڕوون و ئاسان و سه‌رنجڕاكێش، هه‌موو لایه‌نێك له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی حه‌ج و عومره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامیان بده‌ن ده‌خاته‌ڕوو، هه‌روه‌ك بێجگه له زمانی عه‌ره‌بی، 6 زمانی تریشی هه‌یه.
ناونیشانی سایت: http://www.dalil-alhaj.com/
شه‌شه‌م: سایتی ئیعجازی عیلمی
ئه‌م سایته هی ئه‌ندازیار (عبدالدائم كحیل)ه و چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی گرنگی تێدایه له بواره‌كانی ئیعجازی زانستی له قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (د. خ). سایتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و شایسته‌ی سه‌ردانكردنه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه بێجگه له 8 زمانی زیندووی جیهانیی، زمانی شیرینی كوردیشی هه‌یه.
ناونیشانی سایت: http://www.kaheel7.com/
حه‌وته‌م: سایتی (الاسلام سؤال و جواب)
ئه‌م سایته پرسیار و وه‌ڵام له خۆی ده‌گرێت له‌باره‌ی لایه‌نه‌كانی ئایینی ئیسلام به‌گشتی و بابه‌ته‌كانی فیقه و فه‌توا به تایبه‌تی، له‌گه‌ڵ چه‌ندین بواری تری په‌یوه‌ندیدار به ئایینه‌وه. هه‌روه‌ك سایتێكی زیندوو و ده‌وڵه‌مه‌نده و به 12 زمانی گه‌وره‌ی جیهانییه. ڕووكارێكی ساده و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
ناونیشانی سایت: http://www.islamqa.com/ar